AP ١٤٠١ خەرمانان ٣ ١٠:١٧

ڕۆژنامەیەکی ژاپۆنی لێکی دایەوە؛

کاریگەریی سەرکەوتنی دانوستانی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران لەسەر بازاڕی جیهانی نەوت

کاریگەریی سەرکەوتنی دانوستانی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران لەسەر بازاڕی جیهانی نەوت

ڕۆژنامەی نیکی ئاسیا لە ڕاپۆرتێکدا نووسی یەکێتی ئەورووپا کە بە هۆی شەڕی ئۆکراینا لە سەروبەندی دەسپێکی وەرزی سەرمادایە زۆر بە تەمای هاتنی نەوتی ئێران بۆ بازاڕە نێودەوڵەتییەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی نیکی ئاسیا بە بڵاو کردنەوەی شرۆڤەیەک لەژێر ناوی "ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئیران لەسەر بازاڕە نەوتییەکان چ واتایەکی هەیە؟" جەختی کرد کە هاتنی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێران بۆ بازاڕی جیهانی وزە، دڵنوایی دەداتە ئەورووپا. لە درێژەدا کورتەیەک لە ڕاپۆرتی شرڤەیی ئەو ڕۆژنامە ژاپۆنییە دەخوێنینەوە؛

شرۆڤەکاران دەڵێن قەدەغەی یەکێتی ئەورووپا بۆ هاوردە کردنی نەوتی ڕووسیا کە بڕیارە لە ڕۆژی پێنجەمی دیسەمبەری 2022 ەوە جێبەجێ بکرێت، ئەو بڕیارەی خستووەتە بیری ڕۆژاواوە کە هەوڵ بدەن بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران کە گەمارۆی نەوتی لەسەری کەم ببێتەوە. دوایین هەوڵەکانی یەکێتی ئەورووپا بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران ئەو گومانە کە ملیۆنان بەرمیل نەوت بەزوویی دێتە بازاڕە جیهانییەکانەوە، بەهێز کردووەتەوە، ئەگەرچی کارناسانی ئابووری ئەو ڕوانگەیە بە گەشبینانە دەزانن و مامناوەندی دەکەنەوە. تاران بە پێشنیاری کۆتایی بۆ چالاک کردنەوەی دووبارەی ڕێککەوتنی 2015 وەڵامی دایەوە و یەکێتی ئەورووپا ئێستا خەریکی ڕاوێژ لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە ڕێگاچارەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ئەگەر ئەو ڕێککەوتنە بکرێت، تاران دەتوانێت لە ماوەی چەند مانگدا فرۆشی نەوتی خۆی بە ڕێژەی سەدان هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا زیاد بکاتەوە کە ئەو بابەتە دەبێتە هۆی باشتر بوونی دۆخی بازاڕە نێودەوڵەتییەکانی نەوت کە بە هۆی شەڕی ئۆکراینا لە ژێر گوشاردا بووە. لە ڕاستیدا ئاسۆی گەڕانەوەی خێرای نەوتی ئێران بە بازاڕە جیهانییەکان، بووەتە هۆی ئەوەی کە نرخی بنەمایی نەوتی خاو لە ئەم مانگەی زایینیدا بچێتە کەمتر لە 100 دۆلار لە هەر بەرمیلێکدا ئەمە لە حاڵێکدا کە دوای دەسپێکی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا نرخی نەوت زیاد بووەوە.

زۆربەی شرۆڤەکارەکان پێیان وایە کە ئەورووپا بە تەمایە دوای جێبەجێ کردنی گەمارۆی نەوتی لەسەر ڕووسیا، ئێران جێگای ئەو وڵاتە بگرێتەوە و ڕۆژانە بتوانێت یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بنێرێتە ئەو قاڕەیە. بەڵام هەندێکیشیان پێیان وایە کە نەوتی خاوی ڕووسیا جێگرەوەیەکی گونجاوی نابێت.

ئەو مێدیا ژاپۆنییە بە پێی گفتوگۆگەلێک کە لەگەڵ کارناسانی ئەنجامی داوە دەگاتە ئەو ئەنجامە کە بەرز بوونەوەی داخوازی بۆ سووتەمەنی لە بازاڕە جیهانییەکانی وزە و نزیک بوونەوە بە جێبەجێ کردنی گەمارۆی نەوتی یەکێتی ئەورووپا لە دژی ڕووسیا، زۆربەی وڵاتانی هەناردەکەری نەوت لە ئەو بازاڕە کێبڕکێی زیاتریان لەگەڵ یەکتر دەبێت و کڕیارانی نەوتیس لە ئاوەها دۆخێک پێشوازی دەکەن.

News ID 43251

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha